٢٧ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٠:٣٥
Source: Mehrnews
پەیامی وەزیری فەرهەنگی ئێران بۆ فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان

وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا بۆ فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان، وتی: شانۆی سەرشەقام هونەرێکی زیندوو و جەماوەرییە کە بە نیگای قووڵ و تێ‌فکرانەی، بەردەنگی خۆی هان دەدا بۆ بیرکردنەوە.

 سەید عەباس ساڵحی، وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا کرانەوەی هەژدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقامی مەریوانی بە هونەرمەندانی داهێنەر، ستافی بەڕیوەبەری فێستیڤالەکە و خەڵکی هونەرویستی پارێزگای کوردستان و بەتایبەت شاری مەریوان، پیرۆزبایی وت.

ساڵحی لە پەیامەکیدا ڕاشیگەیاند: شانۆی سەرشەقام، وەک هونەرێکی زیندوو و جەماوەری، ئاوێنەیەکی باڵانوێنە لە ڕاستییەکانی ژیانی ئێمە. ئەم هونەرە بەرپرسە، بە نیگای قووڵ و تێ‌فکرانەی، بەردەنگ هان دەدا بۆ بیرکردنەوە و ڕێکاری نوێ بۆ پرسە ئاڵۆزەکانی ئەوڕۆ ئاراستە دەکات.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئەم فێستیڤاڵە هێمایەکی ڕوون لە هاوژینی فەرهەنگەکان و هونەرگەلی خۆجێی لەسای یەکڕیزی نیشتمانییە، ڕاشیگەیاند: هیوادارم فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان بە کردنەوەی کەشێکی پڕاوپڕی هیوا و خۆشی، هەنگاوێکی بەرز لە پێناو تۆکمەی هاودڵی و هاوبەشی جەماوەری هەڵبگرێت و هەر وەک ڕابردوو، پەیام‌هێنەری ئاشتی، دۆستایەتی و پێشکەوت بێت بی هەموو خەڵکی ئێران.

Your Comment

You are replying to: .
captcha